كامێرای 108 مێگاپێكسڵ.. هەموو ئەوەی دەتەوێت لەبارەی گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا-وە بیزانیت

مۆبایلی گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا

دزەپێكردنە تەكنیكییەكانی پەیوەندیدار بە مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ لە جۆری (گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا) درێژەی هەیە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی پێشبینیكراوی ئاشكراكردنی لەم پاییزەدا.

بەپێی زانیارییە نوێیە دزەپێكراوەكان، شێوەی (گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا) زۆر نزیكدەبێت لە (گالاكسی نۆت)، هەروەك پێنووسێك و كامێرایەكی سێڵفی بە تایبەتمەندیی بەهێز بۆ عاشقانی وێنەگرتن لەخۆدەگرێت.

بەپێی سایتی (زە ڤێرج)ی تایبەت بە هەواڵە تەكنیكییەكان، مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ كامێرا بەڕوونیی 108، 10 و 12 مێگاپێكسڵ لەخۆدەگرێت.

سەبارەت بە پاتریی مۆبایلەكە، بەتوانای پێنج هەزار میلـلی ئەمپێر/ كاتژمێر دەبێت.

هەروەك شاشەی مۆبایلەكە قەبارەی 6.8 ئینج و خاوەن ڕوونییەكی باڵا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایان هۆشداریدەدەن: زیرەكیی دەستكرد بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی بەكاردەهێنرێت

شارەزایان هۆشداریدەدەن لەوەی پێشكەوتنەكانی زیرەكیی دەستكرد دەبێتە مەترسیی گەورە، وەك هەڕەشە تیرۆرستان بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیاكە بۆ دروستكردنی چەكی…
Total
0
Share