ئەو كار و پیشانە چین كە تەمەنی مرۆڤ درێژدەكەن؟

هۆكارەكەی بۆ ماندوبوون و كاری شەو و دەرچوون لەچێوەی ژیانی ئاسایی دەگەڕێنێتەوە

هەندێك كار و پیشە هەن تەمەنی درێژ بۆ ئەوانە دەهێننەدی كە ئەنجامیاندەدەن، بەپێچەوانەشەوە هەندێك پیشە پیربوون خێرادەكەن.

ئەنجیلیكا باشكیریڤا، پسپۆڕ لەبواری پیربوون توێژینەوەیەكی لەم بوارەدا ئەنجامدا كە 150 شۆفێری بارهەڵگری گەورەی بۆ ماوەیەكی درێژ گرتەوە و تیایدا تایبەتمەندییەكانی بیر و هۆش و فسیۆلۆجی بەراوردكرد بەهەمان ئەو تایبەتمەندییانەی خاوەن پیشەكانی دیكە.

لەمیانەیدا پێوانەی فشاری خوێن و لێدانی دڵ و تاقیكردنەوەی تایبەت بە یادگە و توانای مێشكی بۆكردن وەك توانایان لە شیكردنەوەی بابەتەكان و هەڵبژاردنی وشەی هاومانا و نمونەی لەو جۆرە. لەمیانەیدا بۆیدەركەوت ناوەندی تەمەنی بایۆلۆجیی شۆفێری بارهەڵگر بە بڕی 9 ساڵ زیاتر دەردەكەوێت لە تەمەنی ڕاستەقینەیان بەپێی پاسپۆرتەكانیان و ناوەندی تەمەنی بایۆلۆجییان دەگاتە 52.33 ساڵ، لەكاتێكدا ناوەندی تەمەنی ڕاستەقینەیان بەپێی پاسپۆرت 43 ساڵ بووە.

تەنها پیشەی شۆفێری نییە كە پیربوونی خێرای لێدەكەوێتەوە، بەڵكو (فڕۆكەوانان، كارمەندانی پێشوازی، نەشتەرگەر، پاسەوان و پەرستار) تەمەنی بایۆلۆجییان لە تەمەنی ڕاستەقینە بە 4.2 ساڵ زیاتر دەردەكەوێت.

هۆكاری ئەوەش بەپێی باشكیریڤا دەگەڕێتەوە بۆ ماندوبوون و كاری شەو و دەرچوون لەچێوەی ژیانی ئاسایی. هەروەها دەركەوتنی خێرایی پیری لای كەشتیوانان بۆ نمونە دەگەڕێتەوە بۆ كاری درێژمەودایان لە دۆخی كیڵگەی موگناتیسیی لاوازی زەوی و كاریگەریی ئامێری كەشتییەكان و پێكهاتەی ئەو ماددەیەی كەشتییەكەی پێدروستدەكرێت.

لای خۆیەوە پرۆفیسۆر ڤلادیمیر ئەنیسیمۆڤ، سەرۆكی كۆمەڵی پیربوون لە ئەكادیمیای زانستیی ڕوسی و هاوڕێیانی شیكردنەوەیان بۆ تەمەن درێژیی نمونەی 5000 پیشەی داهێنەران كرد، لەنێویاندا ئەدیبان، میوزیسیانان، هونەرمەندانی شێوەكار، زانایان و ئەوانی دیكە و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە زیرەكیی باڵا و ئاستی خوێندن پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە تەمەندرێژییەوە هەیە.

زانایان پێیانوایە كە هۆكاری بۆماوەیی، بێگومان ڕۆڵی گەورەی هەیە، بەڵام ناكرێت زیادەڕەویی تیابكرێت. هەروەك یاسایەك هەیە كە ئاماژە بەوەدەكات كە زیرەكیی باڵا لای پیاوان تەمەنیان درێژدەكات، لەكاتێكدا زیرەكیی باڵا (IQ ) لای ژنان دەبێتەهۆی ماندوبوون و كارەسات، دەبێتەهۆی پیربوونی خێرا بۆ نمونە بەهۆی ئاستی باڵای كێبڕكێ لەنێو پیاوانی زانا و ژنانی زانادا.

توێژینەوە بیانییەكانیش لەم بوارەدا ئاماژە بەوەدەكەن كە ئەنجامدانی كاری بیروهۆش، جەستەی مرۆڤ دەگۆڕێت لەسەر ئاستی ترشە ناوەكییەكان.

بابەتی پێشتر

سوپای توران.. خەونی بە ئیمپڕاتۆربوونی ئەردۆغان

بابەتی دواتر

ڕاوێژكاری سەربازیی خامنەیی: ڕووبەڕووی "گروپە تیرۆرستەكان" دەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share