ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمیی نوێنەرانی كورد لە بەغداد نەتوانراوە زمانی كوردی گرنگی زیاتری پێبدرێت و وەكو زمانی دووەمی عێراق مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی دەستوور دەبووایە گرنگیی زیاتر بدرایە بە زمانی كوردی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەكردەیی لەناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگەكان گرنگیی زیاتری پێبدایە.
بەڵام دەبوو پێش ئەنجومەنی وەزیران، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان كە كوردە وەرگێڕی دابنایە لە پەرلەمان و كاری یەكەمی ئەوەبێت زمانی كوردی گرنگیی زیاتری پێبدرێت لە پەرلەمانەوە.
پێشیوایە، ناكرێت لەنێو دانیشتنی پەرلەماندا قسەبكەیت و بەرامبەرەكەت تێنەگات، چونكە تۆ بۆ ئەوان قسەدەكەیت.
ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوەشدەكاتەوە، بەرپرسانی كورد گرنگییان نەداوە بە زمانی كوردی لە بەغداد، ئەوەندەی بەلایانەوە گرنگ بووە كە ئەندامێكی حزبەكەیان دابمەزرێنن و دواتر بۆ نووسینگە و فەرمانگەی شارەكان بیانگوازنەوە.
ڕێزان شێخ دلێر باسی لەوەشكرد، “یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان ئەوەیە كە لە كوردستان تەنها كار بە زمانی كوردی دەكرێت بەهۆی ئەوەی كە فەرمانگەكان، دادگا و نووسراوەكان كوردین، بۆیە لە بەغدادیش هەمووی عەرەبییە بەهۆی ئەوەی زۆرینە عەرەبن