مۆناکۆ نرخی چوامینی بۆ یانە زەبەلاحەکان دەستنیشانکرد

یانەی مۆناکۆی فەرەنسی نرخی گواستنەوەی ئاوریلین چوامینی گەوهەری نوێی فەرەنسای بۆ یانە زەبەلاحە خوازیارەکان ئاشکراکرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی، ئیدارەی یانەی مۆناکۆ لەو ڕاستییە تێگەیشتووە، کە لەئەگەری بەردەوامبوونی خواستی یانە زەبەلاحەکان لەسەر گواستنەوەی چوامینی، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 لەدەستیدەدەن، بۆیە نرخەکەیان بە 34 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە و ئامادەییشیان دەربڕیوە بەو نرخە بەهەر یانەیەکی دیکەی بفرۆشن.

چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر یونایتد، چێڵسی، یوڤانتۆس خواستیان لەسەر گەوهەرە نوێیەکەی فەرەنسا و یانەی مۆناکۆیە، ئامادەن لە هاوینی 2022، یاخود پێشتر لە زستانی 2021 هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

چوامینی لە ساڵی 2020ـەوە بۆ یانەی مۆناکۆ یاریدەکات، لەگەڵ یانە فەرەنسییەکەی 60 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە، بەبۆچوونی شارەزایان لە داهاتوودا هاوشێوەی پۆگبا و کانتی دەبێتە یەکێک لە باشترینەکانی فەرەنسا و جیهان.

بابەتی پێشتر

ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس نرخی نەوتی زیاتر بەرزكردەوە

بابەتی دواتر

حەوت حزبی كوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانی كوردستان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share