عیزەت دوری کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەک بەناوی حزبی بەعسی عێراقییەوە بڵاوکراوەتەوە کە مردنی عیزەت دوری ڕاگەیاندووە.

لە یەکێک لە وێبسایتەکانی نزیک لە حزبی بەعسی عێراقی ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەکەم ڕاگەیەنراوێک بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، ڕۆحی عیزەت دوریش گەیشتووەتە لای سەدام حسێن و ئەویش کۆچی دوایی کردووە، بەبێ ئەوەی باس لە هۆکاری مردنەکەی بکات.

هاوکات بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی حزبی بەعس کەناڵی سی ئێن ئێن ئاشکرایکردووە، “بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانێکی ڕانەگەیەنراو لە پارێزگای سەڵاحەدین عیزەت دوری بە ئامادەبوونی هەندێک لە ئەندامانی ئەو حزبە نێژراوە”.

عیزەت دوری لە ساڵی 1942دا لە دایکبووە و لەسەردەمی حزبی بەعسی عێراقیدا جێگری سەدام حسێن بوو، بەمەش لەماوەی حوکمی بەعسدا لە عێراق دوری پیاوی دووەمی ئەو دەسەڵاتە بوو.

لەدوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق، عیزەت دوری یەکێک بوو لە داواکراوان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە و 10 ملیۆن دۆلار دانرابوو بۆ هەر کەسێک کە زانیاری بدات لەسەر عیزەت دوری، بەڵام دوای 17 ساڵ کەس نەیتوانی زانیاری لەبارەی ئەو سەرکردەیەی بەعسەوە ئاشکرا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی تیرۆر دەبێت

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ لە سەردانە رانەگەیەندراوەکەیدا بۆ عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشانەی گرووپە شیعییە چەکدارەکان ئەنجامی…
Total
0
Share