لە بۆردومانی گوندێکی قەرەهەنجیر دوو کەس برینداربوون

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان گوندی سەیدانی سەربە ناحیەی قەرەهەنجیری بۆردومان کرد و بەهۆییەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناوچەکە بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بۆردومانەکە لە کاتژمێر 4:00ی عەسر بووە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەکانی گوندی سەیدانی ناحیەی قەرەهەنجیری کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو هاوڵاتیی سڤیل برینداربوون و چارەسەری سەرەتاییان لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بۆکراوە و دواتر بەهۆی سەختیی برینی یەکێکیانەوە ڕەوانەی سلێمانی کراون.

بەپێی سەرچاوەکە، بۆردومانەکە بە فڕۆکەی تورکیا ئەنجامدراوە.

ئەو دوو کەسەی برینداربوون یەکێکیان ڕەگەزی نێر و ئەوی تریان مێیە، تەمەنیان 24 و 35 ساڵە.

بابەتی پێشتر

ئیمپڕاتۆریەتیەكانی جیهان

بابەتی دواتر

نەوت 81 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share