لە پێنجشەممەوە بەنزینەكەی بەغداد نەگەیشتووەتە سلێمانی

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بەنزینەكەی بەغداد نەگەیشتووەتە سلێمانی، باس لە كێشەی تەكنیكی دەكرێت، بەڵام وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لەوبارەیەوە گومانی هەیە.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئەو بەنزینەی بەغداد دەینارد بۆ هەرێمی كوردستان، نەگەیشتووەتە سلێمانی.

بۆ هۆكاری نەگەیشتنەكە باس لە كێشەی تەكنیكی دەكرێت، بەڵام وتەبێژەكەی بەنزینخانەكانی سلێمانی گومان دەكات هۆكارەكە كێشەی تەكنیكی بێت.

شەوی 17/9/2021 یەكەم باری بەنزینەكەی بەغداد، كە پێشتر ڕێككەوتنی لەسەركرابوو، گەیشتە سلێمانی و یەك لیتر بە 690 دینار دەفرۆشرا بە هاوڵاتییان، لە ناوشاری سلێمانی 10 بەنزینخانە دیاریكرابوون بۆ وەرگرتنی و فرۆشتنی بەنزینەكە.

ڕۆژانە بۆ پارێزگای سلێمانی 360 هەزار لیتر بەنزین دەنێردرا، ڕۆژێك بۆ ناوشار دابەشدەكرا و ڕۆژێكی دیكەی بۆ دەرەوەی شار.

لەماوەی ڕابردوودا هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ ڕێككەوتن ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، لەو چوارچێوەیەدا پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی یەكی 360 هەزار لیتری ڕۆژانەیان بەردەكەوێت، دهۆك 216 هەزار لیتر و هەڵەبجەش 144 هەزار لیتری ڕۆژانەیان بۆ دەنێردرێت.

بابەتی پێشتر

عەسائیب ئەهلی حەق باس لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لە كورد دەكات

بابەتی دواتر

پێشبینیدەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بگات بە 100 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share