پشووە شەش ڕۆژییەكەی وەزارەتی پەروەردە خوێندنگا ئەهلییەكان ناگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایدەكات، پشووە شەش ڕۆژەكەی وەزارەتەكەی بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە خوێندنگا ئەهلییەكان ناگرێتەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو پشووە شەش ڕۆژییەی کە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لێداوە تەنیا بۆ خوێندنگا حکومەییەکانە و ئەهلییەكان ناگرێتەوە.”

سیوەیلی هۆكارەكەشی بۆ ئەوەگەڕاندەوە، “كۆمیسیۆن داوای خوێندنگە حكومییەكانی كردووە و لەگەڵ حكومەتدا كاردەكات، هەروەها خوێندنگە ئەهلییەكان بازرگانان زیاترخاوەندارێتی دەكات”.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە جەختی لەوەشكردەوە، “ژمارەی خوێندنگە حكومییەكان هێندە زۆرە لەسەرووی پێویستی كۆمیسیۆنە، هەر ئەوەش وایكردووە پشووەكە تەنها خوێندنگا حكومییەكان بگرێتەوە بەهۆی ئەوەی بۆ بنكەی دەنگدان بەكاردەهێنرێت”.

ڕوونیشیكردەوە، پشووەكە لە شەشی مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو 11 مانگ و 12 مانگیش خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

فیۆرنتینا 1-2 ناپۆلی

بابەتی دواتر

پێشبینی ساڵانی ژیان لە سلێمانی 72 ساڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share