ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی زۆرێک لە سەرکردە عێراقییەکان، ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەغداد بەڕێوەچوو، تیایدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمە و چەند سەرکردەیەکی دیکە ئامادەبوون.