ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی، ئەگەری بەشداریكردنی دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا ئێم ئای 6 لە كوشتنی قاسم سلێمانی-دا ئاشكرادەكات.
بەپێی بەدواداچوونێكی ڕۆژنامەكە، پێدەچێت بنكەی “مێنویت هیڵ”ی بەریتانی دەستی هەبووبێت لە تیرۆركردنی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران.
“مێنویت هیڵ” بنكەی هەواڵگریی چەكی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیایە و نزیك بە یۆركشایەرە، بەڵام سەرچاوەكە باس لەوە دەكات كە لە ڕاستیدا بنكەكە گەورەترین پێگەی دەرەكیی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیایە و 600 ئەمریكی و 500 كەسی بەریتانی لەوێ كاردەكەن.
گاردیان بەپشتبەستن بە بەڵگەنامەی دزەپێكراو لەلایەن سیخوڕی پێشووی ئەمریكی ئێدوارد سنۆدن، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “مێنویت هیڵ” بنكەی گوێگرتن و چاودێرییە و ڕۆژانە زانیاری لە سەدان ملیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنی و ئیمێڵەوە كۆدەكاتەوە.
لەدرێژەی بەدواداچوونەكەیدا ڕۆژنامە بەریتانییەكە ئاشكرایكردووە، “پێدەچێت دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا ئێم ئای 6 و بنكەی “مێنویت هیڵ” بەشداربووبن لە تیرۆركردنی قاسم سلێمانی-دا، بەتایبەت ڕەنگە پێش كوژرانی زانیارییان دابێت بە هێزەكانی ئەمریكا لەبارەی شوێنی سلێمانییەوە.