هەواڵگریی عێراق: دوو چەکداری داعش لە بەغداد دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی عێراق

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە دوو “تیرۆریست”ی داعشیان لە دوو هەوڵی جیاوازدا لە بەغداد دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاریی هەواڵگرییمان پێگەیشت لەلایەن هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری سەربە بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی بەغداد، لە دوو چالاکی جیاوازدا دوو چەکداری داعشمان لە ناوچەی مانسور و دۆرەی بەغداد دەستگیرکرد”.

ئاژانسە عێراقییەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو دوو دەستگیرکراوە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون بەهۆی ئەوەی ئەو دوو چەکدارە ئەندامێتییان هەبووە لە ڕێکخراوی داعشدا”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا ئەو دوو دەستگیرکراوە دانیانناوە بە لایەنداری و ئەندامێتییان لە ڕێکخراوی داعشدا و بەشدارییان لە هەندێک لە چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەدا دژی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و هاوڵاتییانی عێراقی، ئیستا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیان بەردەوامە بەمەبەستی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەگەڵیاندا.

بابەتی پێشتر

كامیرۆن.. بەهۆی دەستڕێژی گولەوە بۆ سەر خوێندنگایەك شەش منداڵ كوژران

بابەتی دواتر

لە یەك هەفتەدا 8 ملیار دۆلار بۆ سەروەتەكەی زیاد بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share