دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا لە “هێڵی شین” بڵاوەیان پێدەكرێت

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند، بەمنزیكانە هێزێكی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دوو لیوادا پێكدەهێنرێن و لە “هێڵی شین” (ناوچەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپا) بڵاوەیان پێدەكەن، بەڵام ناچنە خودی ناوچە جێناكۆكەكانەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ پێشمەرگەدا هەماهەنگییەكی باڵایان هەیە، هەماهەنگییەكەش پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی لێكەوتووەتەوە، بۆ بڵاوەپێكردنیان لەو ناوچانەی جێ گرنگیی هەردوولان، كە بە “هێڵی شین” ناودەبرێت و سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لەیەك جیادەكاتەوە”.

خەفاجی، ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو دوو لیوایە لە خودی ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەرێم و ناوچە فیدراڵییەكان بڵاوەیان پێناكرێت، بەڵكو لەو ناوچانە دەبن كە بۆشایی ئەمنیی تێدا دروستبووە و داعش قۆستوویەتیەوە.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، هەردوو لیواكە لەژێر فەرمانی وەزارەتی بەرگریدا دەبن و لەسەر ناوەكانیشیان ڕێككەوتوون و چاوەڕوانی پەسەندكردنیان دەكەن، تاوەكو دواتر پڕچەك بكرێن و ڕاهێنانیان پێبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. دوو گەنج لە مەلەوانگەیەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا

لە مەلەوانگەیەكی كەركووك، دوو گەنج بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا. پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین،”دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەلەوانگەی گەڕەكی…
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕێگری لە ساختەكاریی گروپێكی گەشتیاری كرد

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكراكردنی ساختەكاریی گروپێكی گەشتیاری ڕاگەیاند، ویستراوە 24 گەشتیار، كە بەڵگەنامەكانیان فەرمی نەبوون، بگوازرێنەوە…
Total
0
Share