کۆمسیۆن هۆکاری بەشدارینەکردنی حەشدی شەعبی لە دەنگدانی تایبەتدا بڵاودەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆکاری بەشدارینەکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەنگدانی تایبەتدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەندامانی حەشدی شەعبی مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدانی گشتیدا پارێزراوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق جومانە گلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، “کۆمسیۆن سورە لەسەر بەشداریکردنی هەموو هاوڵاتییەکی عێراقی و ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبیش لەناو هاوڵاتییاندا ناویان تۆمارە و مافەکەیان پارێزراوە وەک هاوڵاتی نەک بەناوی پلە و هێزەکانیانەوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمسیۆن ناوی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەناوی پلەکانیانەوە تۆمارنەکردووە لەناو دەنگدانی تایبەتدا، بۆیە ناویان لەناو دەنگدانی گشتیدا پارێزراوە، هۆکاری تۆمارنەکردنیشیان لەناو دەنگدانی تایبەتدابۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە پلەی و ناوی هێزەکانی حەشدی شەعبی نەنێردراون بۆ کۆمسیۆن.

سەبارەت بە هۆکارەکەشی دەڵێت، “ئێمە نازانین هۆکاری نەناردنی ناو و پلەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ کۆمسیۆن چییە، ئایا هۆکاری ئەمنییە یان ئیداری”.

ڕاشیگەیاند، کۆمسیۆن پابەنددەبێت بە کاتی هەر ڕێکار و هەنگاوێک لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردن، بۆیە هەر دواکەوتنێک لەو کاتانەی دیاریکراوە کاریگەری لەسەر ڕێکارەکان دەبێت.

جومانە گلای دەڵێت، کۆمسیۆن چوار نوسراوی ئاڕاستەی دەستەی حەشدی شەعبی کردووە بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان بەپێی پلە و هێزەکانیانەوە تاوەکو زیادبکرێن بۆسەر دەنگدانی تایبەت، بەڵام ناو و زانیارییەکان دوای کاتی دیاریکراو بە 50 ڕۆژ گەیشتە دەست کۆمسیۆن.

بابەتی پێشتر

پێنج یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێكانەوە یاری ناكەن

بابەتی دواتر

تاڵیبان بە سزادانی كەسوكاریان هەڕەشە لە وەرگێڕە هۆڵەندییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل كوژرا و سێ چەكداری دیكەش برینداربوون. دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی…
Total
0
Share