دەستەی گومرگی عێراق: پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و زێڕ زیادکرا

دەستەی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 957ـی ساڵی 2025 کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو دەرچووە، پێناسی گومرگری لەسەر ئۆتۆمبێل، زێڕ و ئامێرە کارەباییەکان زیادکراوە.

بەگوێرەی دەستەکە، بڕیاردراوە باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی زێڕ بەڕێژەی 5%، هاوکات کرێی ئۆتۆمبێل لە 15%ـەوە دەستپێدەکات و بەگوێرەی جۆری ئۆتۆمبێلەکە دەگۆڕێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکە ئۆتۆمبێلی کارەباییش دەگرێتەوە و ئەوانیش پێناسی گومرگییان لەسەر زیادکراوە.

دەستەی گومرگیی عێراق دڵنیاییدا کە بڕیارەکە تەنها بۆ ئۆتۆمبێل، زێڕ و ئامێرە کارەباییەکانە و بەهیچ جۆرێک پێناسی ماددە خۆراکییەکان ناگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوسف كلابی: پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share