وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2020دا 580 سەربازی وڵاتەکەی خۆیانکوشتووە و بەپێی ڕاپۆرتەکەش خۆکوشتن بەڕێژەی 41.4% زیادیکردووە.
لە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا هاتووە، “لە ساڵی 2020دا 580 سەربازی ئەمریکا خۆیانکوشتووە و لەماوەی پێنج ساڵدا دیاردەی خۆکوشتن لەناو سەربازانی وڵاتەکەیدا بەڕێژەی 41.4% زیادیکردووە.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وە کراوە، كه ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو سه‌ربازانی ڕێگەپێدراو له 2020 به‌راورد به ساڵێك پێشتر له 9.1% و به‌راورد به 2018یش به‌ڕێژه‌ی 15.3% زیادیكردووه.
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو هێزه‌كانی دیکەدا له 2020 به‌راورد به ساڵێك پێشتر 19.2% زیادیكردووه له‌ناو پاسه‌وانانی نیشتمانیش به‌ڕێژه‌ی 31.7% زیادیكردووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو 580 سه‌رباز له‌نێو ڕێگەپێدراو و پاسه‌وانی نیشتمانی خۆیانكوشتووه، ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو ڕێگەپێدراواندا له‌ماوەی پێنج ساڵدا 41.4% زیادیكردووه و له 100 هه‌زاریاندا 28یان خۆیانكوشتووه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا لۆید ئۆستن له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌وه رایگه‌یاند: “زانیارییه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانین، ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو سه‌ربازان و خانه‌واده‌ی سه‌ربازان هێشتا زۆر به‌رزه”.