عێراق بەبێ کارتی ڤاکسین ڕێگە بە گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکانەوە نادات

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بڕیاریدا، بۆ گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکانەوە هەموو گەشتیارێک دەبێت کارتی ڤاکسینی پێبێت و بڕیارەکەش لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە جێبەجێدەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەپشتبەستن بە دوایین بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ڕێکخستنی ڕێکارەکانی گەشتکردن، سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە عێراق پابەنددەکرێن بە جێبەجێکردنی مەرجی بوونی کارتی ڤاکسین بۆ هەر گەشتیارێک.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارەکە لە 1ی تشرینی دووەمی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت.

هەردوو وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکردنی کارتی زیرەکی ڤاکسینیان دەستپێکردووە بۆ ئەو کەسانەی دوو ژەمی ڤاکسینی دژەکۆرۆنایان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نزیك ئێرانه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو. حه‌یده‌ر مه‌نده‌لاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
Total
0
Share