کەرکوک.. لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکان ئەفسەرێک کوژرا

لە هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی داعشدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، بۆسەر پاسەوانی دامەزراوەکانی نەوت لە ڕۆژئاوای شاری کەرکوک، کوژرانی پۆلیسێکی کوردی لێکەوتەوە.

لە ئاکامی هێرشی چەکدارانی سەربە ڕێکخراوی داعش بۆسەر پاسەوانی دامەزراوەکانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی خەباز لە ڕۆژئاوای شاری کەرکوک، کارمەندێکی پۆلیس کە کوردە کوژراوە.

سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، “هێرش کراوەتە سەر پاسەوانانی بیری نەوتی ژمارە 11 لە کێڵگەی نەوتی خەباز”.

سەعد حەربیە باسی لەوە کرد لە هێرشەکەدا کە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشەوە ئەنجامدراوە کارمەندێکی پۆلیس کوژراوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشەکە لە کاتی گۆڕینی نۆرەی کارمەندانی پۆلیسدا کراوە و لە میانی هێرشەکەدا، پێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و پۆلیس ڕویداوە.

سەعد حەربیە هەروەها باسی لەوە کرد کە دوای هێرشەکە ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە دەستیپێکردووە و هێزە ئەمنییەکان بە دوای ئەنجامدەرانی هێرشەکەدا دەگەڕێن.

 

بابەتی پێشتر

تیمی یەکێتی: ئاگاداری ئەو ئۆپەراسیۆنانە نین کە ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویکردەوە

بابەتی دواتر

لەماوەی مانگێکدا پێنج منداڵی کورد خۆیان کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share