تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سوپای پاسداران ڕوویدا

کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری لەبواری مانگی دەستکرددا، وێنەی بنکەیەکی سوپای پاسدارانی لە خۆرئاوای تاران بڵاوکردەوە، کە دەردەکەوێت، بەشێک لە بنکەکە بەهۆی تەقینەوەوە ڕووخاوە.

بەپێی وێنەكە و ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای ImageSat International بڵاویکردوونەتەوە، ڕووداوی تەقینەوەکەی بنکەکەی سوپای پاسداران ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، “لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی (گروپی پیشەسازیی شەهید هیممەت) دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون”.

دواتر ئەو دوو کەسەی کە لە ڕووداوەکەدا گیانیانلەدەستدابوو، وەک ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران ناسێندران.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندە ئەتۆمی و پیشەسازییەکانی سەر بە سوپای پاسداران ڕوویانداوە، لە هیچ یەک لەو ڕووداوانەدا باسی هێرشی دەرەکی نەکراوە، لەکاتێکدا بەپێی سەرچاوەكان بەشێک لە هێرشەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێوە نازانن لەبارەی ئێرانەوە چۆن بیردەکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، پلانی هێرشی ئەمریکای بۆسەر ئێران پەسەندکردووە. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی…
زیاتر ببینە

گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل ته‌نگى به‌ سعودیه‌ هه‌ڵچنیوه‌‏

گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنى به‌رتیل له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى ‏سعودیه‌وە تەنگی بە وڵاتەكە هه‌ڵچنیوه‌، له‌مانگى ڕابردوودا 250…
Total
0
Share