بڵند عه‌بدوڵا دەڵێت: ‘به‌ یه‌ك ناگه‌ین’

“به‌یه‌ك ناگه‌ین” نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا-یە، كە بە شێوازی تاك تراك بڵاویكردووەتەوە و ڤیدیۆ كلیپی بۆكردووە.

تێكستی گۆرانییە نوێیەكەی بڵند، شاعیری لاو سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ نووسیویەتی. بڵند عەبدوڵا خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییەكەی داناوە و سه‌رمه‌ند فوئاد كاری میوزیكی بۆكردووه‌، سەرباری كاركردنی كۆمه‌ڵێك هونەرمەند و تەكنیككاری بیانی لە بەرهەمهێنانی گۆرانییەكەدا.
بڵند لە ساڵی 2011ـەوە كە ئەلبوومی “باوك”ی بڵاوكردەوە، وازی لە بڵاوكردنەوەی ئەلبوومی گۆرانی هێناوە و گۆرانییەكانی بە شێوازی تاك بڵاودەكاتەوە. ساڵی ڕابردوو ئەو هونەرمەندە گۆرانییەكی تری بە ناوی “یەكەم جارە” لە شێوەی ڤیدیۆ كلیپدا بڵاوكردەوە كە هاوژینەكەی وەك ئەكتەر لە كلیپەكە دا رۆڵی دەبینی.
هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا له‌ ساڵی 1978 له‌ پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوای عێراق لەدایك بووه‌، دواتر له‌ ساڵی 1991دا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی ڕوویان لە سوید كردووە و تا ئێستاش لەوێ ده‌ژین، بڵند ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه‌، ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و باوكی دوو كچە.



 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
Total
0
Share