سەرۆكی ڕوسیا و هاوتا توركەكەی كۆبوونەوە و پوتین دەڵێت، لەبەرژەوەندیی هەردوو وڵات فێری دۆزینەوەی چارەسەری مامناوەند بووین.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا لە شاری سوچیی ڕوسیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كۆبووەوە و لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد كە لەدوای كۆتا دیداریانەوە لە ئازاری 2020 لە پەیوەندی بەردەوامدابوون و وتی، پەیوەندییەكانمان بە ئاراستەی ئەرێنی پەرەیانسەندووە و دامەزراوە تایبەتمەندەكان لە سەرجەم ئاراستەكاندا پێكەوە كاردەكەن.
وتیشی، “وتووێژەكانی نێوانمان هەندێكجار ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، بەڵام لە كۆتاییدا ئەنجامی ئەرێنی لێدەكەوێتەوە، دامەزراوە تایبەتمەندەكانمان فێری دۆزینەوەی چارەسەری مامناوەند بوون كە لەبەرژەوەندیی هەردوولادایە”.
سەرۆكی ڕوسیا هەڵسەنگاندنی بۆ هەماهەنگیی نێوان مۆسكۆ و ئەنقەرە لە دۆسیە نێودەوڵەتییە گەرمەكان كرد و بە سەركەوتووانە تا ئاستێكی گەورە ناویبرد لەوانەش لە سوریا و لیبیا.