سەرۆك كۆمار بۆ دەنگدەران: لەپێناو چاكسازیدا بەشداریی هەڵبژاردن بكەن

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بەپێویستی دەزانێت دەنگدەران بەشدارییەكی بەرفراوان لە هەڵبژاردندا بكەن لەپێناو چاككردنی كێشەكان و چاكسازیدا.

لە تویتێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە وەڵامی پەیامەكەی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراقدا بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند، “ئەو ڕێنماییانە هەڵوێستێكی نیشتمانیی پەرۆشن بۆ پاراستنی نیشتمان و سەرخستنی هاوڵاتی بەوەی ویستی ئازادانەی عێراقییەكان و بەشداریكردنی بەرفراوان لە هەڵبژاردندا دەستەبەربكرێن، ئەوەش لەپێناو چاككردنی كێشەكان لە سیستمی حكومڕانی و هەنگاونان بەرەو چاكسازیی خوازراو”.

ئەمڕۆ عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق داوای لە دەنگدەران كرد بەشدارییەكی هۆشیارانە و بەرپرسیارانە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بكەن و “ئەو دەرفەتە گرنگە بقۆزنەوە بۆ هێنانەدی گۆڕانكارییەكی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵات و دوورخستنەوەی دەستە گەندەڵ و بێتواناكان لە جومگە سەرەكییەكانی”.

گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق جەختیكردەوە كە پێویستە دەنگدەران چاكەخواز و دەستپاكەكان هەڵببژێرن و گەندەڵكاران و ئەوانەی پێچەوانەی دەستوور كاردەكەن هەڵنەبژێرن.

بابەتی پێشتر

دوایین وردەكاری لەبارەی كات و شوێنی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بزانە

بابەتی دواتر

دەرفەتی هەلی کار بۆ دەرچووانی گەشتوگوزار لە سلێمانی کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share