سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: هەوڵی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران دەدەین

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵ هەیە بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوە هونەرییەکانی نێوان عێراق و ئێران لەسەر دۆسیەی ئاو، جەختیکردەوە عێراق لەوبارەیەوە لەگەڵ هەریەکە لە تورکیا و ئێران دانوستان دەکات.

عەلی سامر وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقیەی ڕاگەیاندووە، “سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران بەیاوەری شاندێکی باڵا، کە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی تێدابوو گرنگییەکی زۆری هەبوو پەیوەست بە دۆسیەی ئاو، شاندەکە چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی پەیوەست بەو پرسە ئەنجامدا”.

بەوتەی وتەبێژەكە، ئەو کۆبوونەوانەی ئەنجامدراون کاریگەرییان هەبووە، هەروەها بەپێی ڕێککەوتنی هەردوولا گفتوگۆکان لەلایەن شاندە هونەرییەکانەوە بەردەوام دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو.

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی عێراق ڕاشیگەیاند، “شاندی دانوستانکاری عێراق لەهەوڵی چارسەرکردنی پرسەکەدایە لەگەڵ هەردوو لایەنی ئێران و تورکیا، بەمەبەستی بەدەستهێنانی مافە ئاوییەکانی عێراق”.

نیەتی وەزارەتەكەشی دووپاتكردەوە، کە پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکات بۆ هەنگاوی هاوبەش و گەیشتن بە چارەسەر لەسەر دۆسیەی سەرچاوە ئاوییەکان.

پێشتر لە هەفتەی ڕابردوودا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق و جەختیکردەوە پەنابردن بۆ دادگای نێودەوڵەتی یەکێکە لە کارتەکانی بەردەم عێراق.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لوتکه‌ی له‌ سیتی برده‌وه‌ و ڕیاڵ یه‌که‌م دۆڕاندنی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

كۆریای باكوور موشەكێكی نوێی تاقیكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share