گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سنووری سوریا بۆردومانکران

لە پارێزگای دێرەزووری سنووری سوریا گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە بۆردومان کران، تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکانی بۆردومانەکەوە نییە.

هێرشەکە لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی شاری مەیادین لە نزیک پارێزگای دێرەزوور کراوە، ئەو فڕۆکانەی بۆردومانەکەیان کردووە نەناسراوبوون و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیان کردووەتە ئامانج، کە ژمارەیەکی زۆر بارەگایان لەو ناوچە سنوورییانەی سوریا و عێراق لەنزیک ئەلبوکەمال هەیە.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج ناوچەیەکی سەربازیی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانن، کە تێیدا ڕاهێنان بە چەکدارەکانیان دەکەن.

ڕوانگەی سوری لەزاری سەرچاوەیەکەوە کە لە 25ی ئەیلولدا قسەی بۆ کردووە دەڵێت، گروپەکانی سەر بە سوپای پاسداران موشەکی جۆری (بورکان ئێچ 2)یان گواستووەتەوە بۆ گەنجینەکانی چەکی سەر بەو گروپانە لە نزیک دێرەزوور.

لە 14ی ئەم مانگەدا لە بۆردومانێکی دیکەی ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریا کە ئەویش لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە ئەنجامدرا سێ چەکداری گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران گیانیان لەدەستدا، بەپێی ڕوانگەی سوری.

بابەتی پێشتر

لە چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێندا دروشم دژی کۆنگرەکەی هەولێر بەرزکرایەوە

بابەتی دواتر

لەماوەی 24 کاتژمێردا دوو بومەلەرزە لە گەرمیان ڕوویانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودان.. له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی سێ خۆپیشانده‌ر كوژران

له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی سودان به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ئه‌منییه‌كان سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و 200 ى دیكه‌ش…
Total
0
Share