ئیسرائیل: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هێڵی سوری تێپەڕاندووە

نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەخنەی توندی لە تاران گرت و ڕایگەیاند ئێران پاڵپشتیی بزوتنەوە تیرۆریستییەکان دەکات.

لە وتارێکیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران هەوڵدەدات قەڵەمڕەویی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنێت، جەختیکردەوە ئێران قۆناغی زۆری بڕیوە و هێڵی سوری تێپەڕاندووە.

وتیشیم کە وڵاتەکەی بەڵگەی تەواوی هەیە ئێران نزیکە لەوەی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و تەلئەبیبیش چاوپۆشی لەوە ناکات.

ئاماژەی بە پێویستیی جوڵە و بڕیاری بەپەلە کرد لەبارەی ئەو پرسەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختیکردەوە، ئێران وێرانکاری لە یەمەن و عێراق و لوبنان بڵاوکردووەتەوە، هەروەها پاڵپشتیی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات لەسەرو هەموویانەوە حزبوڵا.

پێشتریش بێنیت لە هەفتەی ڕابردوودا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد وەڵامدانەوەی خێرایان هەبێت بۆ ئێران و ڕێگریکردن لەوەی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share