ئانسو فاتی داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرشلۆنە یەكلاییكردەوە

ئانسۆ فاتی-ی ئیسپانی دڵخۆشە بە گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگاكانی تۆپی پێ و مانەوەشی لە یانەی بەرشلۆنە دووپاتكردەوە.

فاتی سەرەتای وەرزی ڕابردوو تووشی پێكانێكی قورس بوو، بەهۆیەوە سێ نەشتەرگەریی ئەنجامدا، ئەوەش زیاتر لە هەشت مانگ لە یاریكردن دووریخستەوە.

پاش گەڕانەوەشی لە یارییەكەی لیڤانتی، پێویستی تەنها بە 10 خولەك بوو بۆ ئەوەی گۆڵ تۆماربكات.

پاش یارییەكە، سوپاسی هاندەران و دەستەی هونەری و تیمی پزیشكی كرد كە پشتگیرییان كردووە.

ڕەتیشیكردەوە بیر لە جێھێشتنی بەرشلۆنە بكاتەوە و جەختی لە بەردەوامبوون و نوێكردنەوەی بۆندەكەی كردەوە.

گرێبەستی فاتی ساڵی 2022 كۆتایی دێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 400 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی پێشتر

دۆناڕوما دەیەوێت لە پاریس بڕوات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی لە كەركوكەوە هەڵمەتی سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستانی دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە لووتکەی تۆپی پێوە بۆ تورکیا

فیلیپی کۆتینیۆ لەلایەن یانەی ئەستۆن ڤێلاوە وەک یاریزانێکی سەرەکی گرنگی پێناکرێت و یانەیەکی گەورەی تورکیا داوای گواستنەوەی دەکات.…
Total
0
Share