ڤیدیۆ.. ژاپۆن ڕۆبۆتێک هاوشێوەی منداڵ بۆ كەسە تەنیاكان دروستدەکات

زانایانی ژاپۆن ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی منداڵیان دروستکردووە، دیزانی ڕۆبۆتەکە بەجۆرێکە هاوشێوەی منداڵێکی 10 ساڵان ڕەفتاردەکات.

ڕۆبۆتەکە ناوی “ئیبۆکی”یە لەسەر دوو ڕەوڕەوە دەڕوات، دەتوانێت ماسولکەکانی ڕوخساری بۆ دەربڕینەکانی لەکاتی قسەکردندا بجوڵێنێت.

دیزاینەرەکان کاریان لەسەر بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد کردووە لە ڕۆبۆتەکەدا، بۆ هاوڕێیەتیکردنی ئەو کەسانەی بەتەنهان.

پرۆفیسۆر هیرۆشی ئیشیجۆرۆ زانای بواری ڕۆبۆتەکان لە زانکۆی ئۆکاسای ژاپۆن دەڵێت، ڕۆبۆتەکە دەتوانێت لاسایی جوڵەکانی مرۆڤ بە وردیی بکاتەوە، هەروەها دەتوانێت ژینگەی دەوروبەری بزانێت کە چۆنە.

بەپێی توێژینەوەیەکی بڵاوکراوە لە گۆڤاری ڕۆبۆتیکا، زانایان لە ڕۆبۆتەکەدا توانای هەندێک جۆڵەی خۆنەویستیان دروستکردووە وەک، جوڵەی پێڵوی چاوەکان لەگەڵ هەندێک لە دەربڕینەکانی ڕوخسار وەک دڵخۆشی، سەرسوڕمان و ترس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان: گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەر قەبارەی جەستەی مرۆڤ هەبووە

زانایانی بواری ئەنترۆپۆلۆجیا (مرۆڤناسی) باس لەوەدەکەن، قەبارەی ئێستای جەستەی مرۆڤ پەیوەندیدارە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە یەک ملیۆن ساڵی…
Total
0
Share