بەهۆی بۆدومانی تورکیاوە هاوڵاتییەک برینداربوو

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، کاتژمێر 10ی بەیانی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە هاوڵاتییەک لە گوندی هرورێ لەسنوری ناحیەی کانی ماسێی سەربە قەزای ئامێدی برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییە ناوی  (سابت حسێن)ە تەمەنی 40 ساڵە و خاوەنی پێج منداڵە، دوای برینداربوونی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە نیشتەجێی ناو سەنتەری شاری دهۆکە و  مەبەستی ئاودان و سەرپەرشتیکردنی ڕەزوباغ سەردانی گوندەکەی کردبوو.

مانگێک پێش ئێستا لە ئەنجامی هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناحییەی کانی ماسێ لە سنوری قەزای ئامێدی هاوڵاتییەک شەهید بوو.

ناحییەی کانی ماسێ، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو، زۆرترین جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکراوە و بەشێک لە گوندەکانی سەربەو ناحییەش بەهۆی بۆردومانەکانەوە چۆڵکراون.

بابەتی پێشتر

مستەفا کازمی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ باوکێک دەرکرد کە منداڵەکەی ئەشکەنجەداوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. پیاوێکی ئەفغانی لەناو بازاڕ هاوار بۆفرۆشتنی منداڵەکانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەپێی كارنامەكەی حكومەت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە كاری پێناكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی كە محەمەد شیاع سودانی كاری لەسەردەكات بڕیارەكەی دادگای…
Total
0
Share