بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار بەنداوێک لە گەرمیان دروستدەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕی دوو ملیار و 174 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی بەنداوی “دێوانە” لە گەرمیان تەرخاندەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، “لەچێوه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دروستكردنی به‌نداو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (2,174,078,000) دوو ملیار و سه‌د و حه‌فتا و چوار ملیۆن و حه‌فتاو هه‌شت هه‌زار دینار بۆ پڕۆژه‌ی به‌نداوی دێوانه”.

ئەو بڕەپارەیە به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رجده‌كرێت.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ تەواوكردن و دروستكردنی بەنداو، داوای زیاتر لە 126 ملیار دیناریان كردووە و وتیشی، وەك قۆناغی یەكەم بڕی 16 ملیار دینار دابینكراوە.

ڕەزامەندییەكە لەسەر بڕی 16 ملیار دینارە بۆ تەواوکردن و دروستکردنی بەنداوەکانی (زەلان، چەقچەق و گۆمەسپان) كە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەبێت.

بابەتی پێشتر

عومرەکارێکی هەرێم لە سعودیە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دایکی کریستیانۆ چیرۆکی بەیەکگەیشتنی کوڕەزاکەی لەگەڵ مێسی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share