بەردەڕەش.. بە ڕووداوێكی هاتوچۆ شەش كەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێك لە ڕووداوەكە فۆتۆ: هاتوچۆی بەردەڕەش

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش شەش كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

ئازاد تەها، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، كاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لەجۆری پێكدادان لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی كەڵەك ڕوویدا.

پێكدادانەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری مارسیدس و ئۆتۆمبێلێكی قەمەرەی جۆری شۆفرلێت/ ئۆپترای تایبەت بووە.

وتەبێژی پۆلیس وتی، بەهۆی ڕووداوەكەوە شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share