لە فەرەنسا شوێنێك كرا بەناوی “هەڤرین خەڵەف”ــەوە

لە شاری لیۆن-ی فەرەنسا شوێنێكی گشتی كرا بە ناوی “هەڤرین خەڵەف”ــەوە.

سۆنیا زدۆرۆڤتزۆف، كە ڕاوێژكارێكی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانە لە فەرەنسا، تویتێكی بڵاوكردووەتەوە، وێنەی مەراسیمێكی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا شوێنێكی گشتی لە شاری لیۆن-ی فەرەنسا كراوە بە ناوی هەڤرین خەڵەف، ژنە سیاسەتوانی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان.

سۆنیا لە تویتەكەیدا هەڤرین-ی بە “ژنێكی خاوەن چاكەی گەورە، نمونەیی، سوری، كوردی، ئەندازیار، فێمێنیزم و سیاسەتوان، لە تەواوی ژیانە كورتەكەیدا كاری لەپێناو دیموكراسی، فرەیی و لامەركەزییەت كردووە لە سوریا” وەسفكردووە.

هەڤرین خەڵەف ژنە سیاسەتوانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان، سکرتێری پارتی سوریای داهاتوو بوو، ڕۆژی 2019/10/12، لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان قامیشلۆ و ڕەققە لەلایەن چەکدارانی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریاوە شەهیدکرا.

شەهیدكردنەكە دەنگدانەوەیەكی زۆری لە كوردستان و جیهان بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: بایدن ستایشی دەستپێشخەرییەكانی ئەم دواییەی عێراقی كردووە

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێک لە قەڵادزێ بە پێنج گوللـە کوژراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.…
Total
0
Share