وەزارەتی كشتوكاڵ باجی لەسەر هاوردەكردنی پێنج بەرهەمی كشتوكاڵی هەڵگرت

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێكدا باجی لەسەر پێنج بەرهەمی کشتوکاڵی هەڵگرت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، لە پێناو چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان و خاوەن کارەکان، ئەمرۆ سێشەممە بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی(خەیار، تەماتە، باینجان، بامیە و بیبەر).

ئاماژەبەوەشدراوە، بڕیارەكە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو بەرهەمانە و كەمبوونەوەیان لە عەلوەكانی سەوزە و میوە لە هەرێمی کوردستاندا دراوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ، بڕیاری هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی ئاماژەی پێکراوە لە 2021/10/1 ەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرککراوە بۆ ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بابەتی پێشتر

دژه‌تیرۆر دانپێدانانی"تیرۆرستێك"ی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

عێراق هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی موڵكەكانی سەردەمی سەدام لە سویسرا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share