ڕۆژنامەیەك: فەرەنسا بیر لە كشانەوە لە ناتۆ دەكاتەوە

بەهۆی گرفتی ژێرئاوگەڕەكانە

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژە بە كاردانەوەی سەرۆكی فەرەنسا دەكات پاش ڕاگەیاندنی هاوبەشی لەنێوان ئەمریكا و بەریتانیا و ئوسترالیا و دەڵێت، وڵاتەكە بیر لە كشانەوە لە هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك دەكاتەوە.

گرفتەكە دوای ئەوە سەریهەڵدا كە هەفتەی ڕابردوو هەرسێ وڵات دەستپێكردنی هاوبەشیی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چین-یان ڕاگەیاند لەڕێگەی پێدانی ژێرئاوگەڕ بە ئوسترالیا، بەوەش ئوسترالیا ئەو گرێبەستەی هەڵوەشاندەوە كە پێشتر لەگەڵ فەرەنسا بۆ هەمان مەبەست كردبووی.

لە بەرامبەردا پاریس پێیوایە ڕێككەوتنەكە كە بە ماوەیەك دێت بەر لە هەڵبژاردنی فەرەنسا كە بڕیاروایە لە نیسانی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، هاوشێوەی خیانەتكردنە بەرامبەری.

ڕۆژنامە ئەمریكییەكە دەڵێت، “فەرەنسا زمانێكی دوور لە دیپلۆماسییەتی بەكارهێناوە و لەنێو لێدوانەكانی بەرپرسانی وڵاتەكەدا وشەی وەك “درۆ” و “دووڕوویی” و “دڕندانە” بەكارهێنراون.

بەپێی ڕۆژنامەكە ماكرۆن بارگرژی هەڵبژاردووە وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ هەنگاوە نهێنییەكانی نێوان ئەمریكا و بەریتانیا بە فرۆشتنی ئەو جۆرە ژێرئاوگەڕەی بە ئەتۆم كاردەكات بە ئوسترالیا، كە لای خۆیەوە گرێبەستی ژێرئاوگەرە فەرەنسییەكانی ڕەتكردەوە.

هاوكات یەكێك لەو بیرۆكانەی لە ئیلیزێ بیریان لێدەكرێتەوە، كشانەوەی فەرەنسایە لە پێكهاتەی فەرماندەیی سەربازیی پەیمانی باكووری ئەتڵەنتیك (ناتۆ) كە ساڵی 2009 پاش زیاتر لە 43 ساڵ گەڕایەوە بۆی.

سەرەڕای لێدوانەكانی ماكرۆن لە ساڵی 2019 بەوەی ناتۆ “مردووی سەرجێیە”، بیرۆكەی كشانەوەی فەرەنسا لە پەیمانی ناتۆ هەنگاوێكی “ڕادیكاڵانەیە”، وەك ئەوەی ڕۆژنامەكە دەیڵێت.

ساڵی 1966 فەرەنسا لە دەستەی فەرماندەیی سەربازیی ناتۆ كشایەوە و تەنها وەك ئەندامی هاوپەیمانێتییەكە مایەوە.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستێكی توركیا، ڕوسیای نیگەران كردووە

بابەتی دواتر

گوگڵ بە مۆبایلێك ڕكابەریی هواوی و سامسۆنگ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share