کۆمپیوتەرێکی باڵا براوەی پریمەرلیگی دەستنیشانکرد

یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی لەم وەرزەدا 2021-2022 ئاستێکی ناوازەیان پێشکەشکردووە و لەکۆی پێنج یاریی پریمەرلیگ چواریان بردووەتەوە، سەرەڕای ئەوە کۆمپیوتەرێکی باڵا پێشبینی دەکات مانچستەر سیتی ببێتە پاڵەوانی وەرز.

بەپێی داتاکانی (FiveThirtyEight.com)، لیڤەرپوڵ و چێڵسی لە یانە پاڵێوراوەکانن بۆ ناسناوی 2021-2022ی پریمەرلیگ، بەڵام خوێندنەوەی باشتری بۆ مانچستەر سیتی کردووە سەرەڕای ئەوەی بە 10 خاڵەوە کەوتوونەتە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەوە.

کۆمپیوتەرە باڵاکەی (FiveThirtyEight.com) کە پشتی بە داتا و ژمارەکان بەستووە، چانسی بەڕێژەی لەسەدا 37 بەخشیوە بە مان سیتی، هەروەها چانسی لەسەدا 29ی بەخشیوە بە لیڤەرپوڵ و تەنها لەسەدا 21ی بۆ چێڵسی و لەسەدا 10ی بۆ مانچستەر یونایتد داناوە.

هەروەها پێشبینیکردووە یانەی لیڤەرپوڵ سەرکەوتووبێت لە کۆکردنەوەی 81 خاڵ و زیاتر، واتا چانسی بوون بە پاڵەوانی یانە سوورەکەی بەدوور نەزانیوە بە مەرجی بەردەوامبوونیان لەسەر هەمان ئاستی سەرەتای وەرز و بەدوورکەوتنیان لە پێکانی قورس و درێژخایەنی یاریزانە سەرەکییەکانیان.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس سەلماندی دژە کریستیانۆکان هەڵەبوون

بابەتی دواتر

ئاسینسیۆ بەم نزیکانە دەتەقێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share