بافڵ تاڵەبانی داوای پڕۆژەی هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان دەكات

هاوسەرۆكی یەكێتی جموجوڵەكانی داعش لەگەڵ لێپرسراوی هێزەكانی ئەڵمانیا تاوتوێدەكات و داوایكرد پڕۆژەی هاوبەش هەبێت بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەكان.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیکرد لە کۆلۆنێڵ مارکۆس مایەر، لێپرسراوی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەکانی پاشماوەکانی داعش كرد کە ھێشتا ھەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عێراق و وتی، “پێویستە ھەماھەنگی و ھاریکاریی زیاتر هەبێت لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی”.

داواشیکرد پڕۆژەی ھاوبەش ھەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو سنوورانە و ھێزی ھاوبەش دروستبکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

سەبارەت بەھەوڵەکانی یەکخستنەوە و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە، ھاوسەرۆکی یەكێتی جەختی لەچڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوە و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و ڕاھێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی، بۆئەوەش داوای لە ھێزەکانی ئەڵمانیا کرد هاوکار و ھەماھەنگ بن لەسەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆسە نیشتمانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد کەرکوکی:کێشەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەرکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، “کێشەی زیاتر لە 500 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرا”. د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی…
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
Total
0
Share