سەرۆك كۆمار گەیشتە نیویۆرك

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە نیویۆرك.

ئاژانسی هەواڵی عێراق كە میدیای فەرمیی وڵاتە بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار گەیشتە نیویۆرك.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، ئامانج لەو سەردانەی سەرۆك كۆمار، بەشداریكردنیەتی لە كارەكانی خولی 76ـەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا.

پێشتر سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردبوو، سەرۆك بەرهەم لەو بەشداریكردنەیدا لە كارەكانی خولی 76ـەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، وتاری عێراق دەخوێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندێکی دیجیتاڵی “دزەكردنی داعش” بۆ ناو داتا ئەلیکترۆنییەکانی بەغداد و هەولێر ئاشکرادەکات

ناوەندی دیجیتاڵ میدیای (DMC) ڕایدەگەیەنێت، دەیان سایتی ڕێکخراوی داعش سوودیان لەو خزمەتگوزارییانە وەرگرتووە کە کۆمپانیای “Cloud Flare” لە…
Total
0
Share