فەرمانێكی بەپەلە بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەدرێت

لەبارەی فەرمانێكی بەپەلە كە ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق كراوە، زانیاریی ئاشكرادەكرێت.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، فەرمانێك لە سەركردایەتیی باڵاوە ئاڕاستەی سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی عێراق كراوە بەوەی بەشێوەیەكی گشتی لە ئامادەباشیی تەواو دابن.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، فەرمانەكە پاش كۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی دێت كە هێزە چەكدارەكانی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی سعودیەیان دانابوو، بەڵام سەرۆكوەزیرانی عێراق هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێزانە دەبنەوە كە هێرش بكەنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

جەخت لەوەشكراوەتەوە، ئەو وادەیەی كە سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ چەكدانانی گروپەچەكدارەكان داینابوو؛ كۆتا وادەیە و هەر گروپێكی چەكدار فەرمانی چەكدانان پێشێلبكات بە یاسا و بە هێز ڕووبەڕووی دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share