سوپای پاسداران دەڵێت چوار بنکەی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی وێرانکراوە

جێگری سەرۆکی “قەرارگای حەمزە”ی سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار بنکەی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەسەر سنوور “وێرانکراوە”.

مەجید جمەندفەر، جێگری سەرۆکی “قەرارگای حەمزە” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “وەک وەڵامێک بۆ جووڵەی هێزە دژبەرەکان لە سنوورەکان، بە چەکی هۆشمەند هێرشکراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانیان”.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەوە تۆمەتبارکردووە کە “لەڕێگای وڵاتانی دیکەوە خۆیان ڕێکدەخەنەوە و دەیانەوێت زیان بە سوپا بگەیەنن”.

مەجید جمەندفەر وتویەیەتی، “ئەو هێزە دژبەرانە لە مەودایەکی کەمدا دوور لە سنوورەکان نیشتەجێ ببوون، بەڵام بەو هێرشانەی دوایی دوورخراونەتەوە”.

جێگری سەرۆکی “قەرارگای حەمزە” ئاشکرایکردووە، “پێشتریش وتومانە ئەو گروپە چەکداریانە لەهەر شوێنێکدا بن، وەک خاکی دوژمن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بۆیە پێشتریش ئەمە بەهۆشداری دراوەتە بەرپرسانی هەرێم”.

سوپای پاسداران دەڵێت، بنکەی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کردووەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

بێگەرد تاڵەبانی هۆکارەکانی "کوشندەیی" ئاردی هاوردە ڕووندەکاتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی هێز دەنگ بە هاوپەیمانی کوردستان بدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share