به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میی ڕافا بینیتێزی ڕاهێنه‌ر و ئیداره‌ی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنه‌وه، جه‌یمس ڕۆدریگێز له یاریکردن بۆ یانه‌یه‌کی ئیماراتی، یان قەتەری نزیکبووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی “دوبه‌ی سپۆرتس”، ڕۆدریگێز له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنه‌وه پشتگوێخراوه، له گواستنه‌وه‌کانی هاوینی 2021 ئاگادارکراوه‌ته‌وه تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌کی دیکه‌وه بکات و بینیتێز پێیوتووه: له پلانه‌کانمدا نیت.
“خامێس” له‌م وه‌رزه‌دا له هیچ یارییه‌کی پریمه‌رلیگ و خوله‌کانی دیکه به‌شداریی پێنه‌کراوه، به‌ناچارییه‌وه ڕووه‌و و دوبه‌ی گه‌شتیکردووه، به‌پێی زانیارییه‌کانی “دوبه‌ی سپۆرت” ناوبراو له‌گه‌ڵ لێپرسراوی کاره‌کانی له یانه‌یه‌کی به‌شدار له خولی ئیمارات نزیکبوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێڤه‌رتۆن ڕه‌زامه‌ندییان نیشانداوه ئاسانکاری بۆ بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بۆندی نوێ واژووبکات، هەندێک لەسەرچاوەکانیش ئاماژە بە گواستنەوەی دەکەن بۆ یانەی ڕەیانی قەتەری.
سه‌رچاوه‌که نوسیویه‌تی، به‌ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه گواستنه‌وه‌ی جه‌یمس بۆ ئیمارات به‌شێوازی خواستن ئه‌نجامده‌درێت، به‌وپێیه‌ی یاریزانه‌که له‌پلانیدایه بگه‌ڕێته‌وه و بۆ یانه‌یه‌کی ئه‌وروپا یاریبکات.
ئه‌ستێره‌که‌ی کافیتیرۆس له ژیانی وه‌رزشییدا 414 یاریکردووه و 110 گۆڵی تۆمارکردووه، هه‌روه‌ها 133 گۆڵی ڕه‌خساندووه.