عەلی حەمەساڵح: 16 ئەندامی حزبی ماوەی دوو ساڵە زیندانیكراون و دادگایینەكراون

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 16 ئەندامی حزبی ماوەی دوو ساڵە لە زیندانی ئاسایشی هەولێر دەستگیركراون و تائێستا دادگایینەكراون.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە بەدواداچوونێكدا ئاشكرایكردووە، “ئەمڕۆ یەكشەممە بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەی 16 کەس كردووە كە ئەندامی حزبین و زیاتر لە دوو ساڵە لە زیندانی ئاسایشن لە ھەولێر و دادگایینەکراون”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “ئاسایش بە كەسوكارەكانی وتووە تۆمەتەکەیان ئەوەیە کاریان بۆ حزبێکی تر کردووە بەنھێنی، دەشڵێن، ھیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نییە، کە سیخوڕبن.”

عەلی حەمەساڵح پێشیوایە، “ناکرێت بەبێ دادگاییكردن ھیچ کەسێک زیاتر لە دوو ساڵ لە زینداندابێت”.

ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان جەختیكردووەتەوە، لە بەدواداچوون بەردەوام دەبن بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە.

بابەتی پێشتر

ئێران دووبارە لەبارەی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتەوە هۆشداری بە هەرێم و بەغداد دەدات

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سلێمانی چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بۆ بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار چاوەڕوانی ئەنجومەنی دادوەری دەكەین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بابەتی ئازادكردنی مەرجدار ڕایگەیاندووە، “جێبەجێكردنی بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار لەئەستۆی…
Total
0
Share