کاماڤینگا و پێدری و گرینوود کێبڕکێی خەڵاتی “لاوی ئاڵتونی” دەکەن

لیستی پاڵاوتەکراوی 40 یاریزانی پاڵێوراو بۆ خەڵاتی “لاوی ئاڵتونی” ئاشکراکران، تیایاندا ئیدواردۆ کاماڤینگای بەهرەداری یانەی ڕیاڵ مەدرید بوونی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی دیاریۆ سپۆرت، لە لیستی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی “لاوی ئاڵتونی 2021” سەرجەم یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوورخراونەتەوە، لەنمونەی کوبۆ، گوتیرێز، ڕۆدریگۆ گوس، کە پێشتر ناویان لە لیستی 100 باشترینەکەدا بوون.

لە یانەی بەرشلۆنە “پێدری” پاڵێوراوە و شارەزایان پێیانوایە خەڵاتەکە بەدەستدەهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش بوکایۆ ساکا، مەیسن گرینوود و جود بیلینگهام و کایۆ جۆرج ڕکابەریدەکەن.

وەرزی ڕابردوو ئێرلینگ هالاند-ی نەرویجی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، بەڵام لەم وەرزەدا بەهۆی هەڵکشانی بەتەمەندا لە لیستەکەدا ناوی نەهاتووە.

یاریزانە پاڵێوراوەکان:

بابەتی پێشتر

جۆرجینا ئاشکرایدەکات بۆچی کریستیانۆ هەرگیز گڵۆپی ماڵەکەی ناگۆڕێت

بابەتی دواتر

مێسی لە پاریس چەند بەدەستدەهێنێت؟ ژمارەی خەیاڵی بڵاوکرایەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share