جۆرجینا ئاشکرایدەکات بۆچی کریستیانۆ هەرگیز گڵۆپی ماڵەکەی ناگۆڕێت

خۆشەویستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، جۆرجینا ڕۆدریگێز چەندین زانیاریی نەبیستراو لەبارەی یاریزانە ناودارەکەی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرادەکات.

جۆرجینا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، “کریستیانۆ باوکێکی نمونەییە و ئەو هاوسەرەیە کە خەونم پێوەدەبینی، بەڵام هەرگیز خواردن دروستناکات، دوای هەموو یەکەیەکی مەشقوڕاهێنان شایستەی ئەوەیە ژەمە خواردنێکی گەرم و نایابی بە خۆشەویستییەوە بۆ بخەینە سەر مێزی نانخواردن”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەرکەکانی لە ماڵەوە، جۆرجینا دەڵێت، “ئەگەر تۆ کریستیانۆ بیت، ئامادەیت بەرزی سەقفی ماڵەکە 20 پێیە بچیت گڵۆپ بگۆڕیت؟ باشترە ئەوکارە نەکەیت، گرنگی بە جەستە و ئاستی جەستەیی خۆی دەدات و تەندروستی دەپاڕێزێت، هەموو خۆپارێزییەک دەکات تاوەکو وەک باشترین یاریزانی جیهان دەربکەوێت”.

شۆخ و شەنگە 27 ساڵەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “خۆم گرنگی بە هەموو بابەتەکانی دیکەی ماڵەکەم دەدەم، هەموو ئەرکەکان جێبەجێدەکەم تاوەکو هەموو شتێک باشبێت، حەزم بەوەیە گرنگی بە خێزان و ماڵەکەم بدەم”.

کریستیانۆ و جۆرجینا ماوەی پێنج ساڵە پەیوەندی خۆشەویستییان پێکهێناوە، خاوەنی چوار منداڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا بلیتی (16)ی مۆندیالیان بڕی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی چواره‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا به‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share