چاڤی بگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە کێ دەفرۆشێت و کێ دەکڕێت؟

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لە ئاستی ڕۆناڵد کومان ڕازینییە، ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە هاوینی 2022 دەستبەرداریبن و ڕاهێنەرێکی دیکە دابینبکەن.

ڕۆژنامەی “ئیل ناسیۆناڵ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هاوینی 2022 خوان لاپۆرتا بڕیاری دوورخستنەوەی ڕۆنالد کومان دەدات، بەڵکو ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە پێش ئەو وادەیە بڕیارەکە بدات، وەک شوێنگرەوەشی چەندین ڕاهێنەری وەک چاڤی هێرناندێز، ئیریک تین هاخ، مارسێلۆ گایاردۆی دەستنیشانکردووە.

چاڤی بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەی بەرشلۆنەوە نەداوە، لە پێشوودا یانەکە هەوڵیانداوە بیگەڕێننەوە، بەڵام لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لەئێستادا دۆخەکە گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگەر چاڤی بگەڕێتەوە ڕاستەوخۆ بڕیاری فرۆشتنی فیلیپی کۆتینیۆ، مارتین برەیزوایت، لوک دی یۆنگ، سێرجینیۆ دێست، کلیمۆنت لانگلێت، سێرجیۆ ئەگوێرۆ و ساموێل ئومتیتی دەدات، لە بەرامبەردا داوای کڕینی دوو یاریزان دەدات کە پێکهاتوون لە ئێرلینگ هالاند و پۆل پۆگبا.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. لە هەشت مانگدا زیاتر لە 37 هەزار كەس كۆچیان كردووە

بابەتی دواتر

جۆرجینا ئاشکرایدەکات بۆچی کریستیانۆ هەرگیز گڵۆپی ماڵەکەی ناگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share