توركیا كوژرانی سەربازێكی لە ئاڤاشین ڕاگەیاند

دەڵێت بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە بووە

وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە سەربازێكی ئەو وڵاتە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە لە ناوچەی ئاڤاشین كوژراوە.

پێشتر وەزارەتەكە كوشتنی شەش گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستانی لە بۆردومانێكی ئاسمانیدا ڕاگەیاند، بەڵام تائێستا میدیاكانی پەكەكە ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە.

لە 23ی نیسانی ڕابردووەوە هێزەكانی توركیا هەڵمەتێكیان لە ناوچەكانی مەتینا و ئاڤاشین-ی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دژ بە گەریلاكانی پەكەكە دەستپێكردووە و تائێستا لەڕێی هێرشی ڕاستەوخۆ و بۆردومانی ئاسمانییەوە درێژەی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سلێمان سۆلیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی،…
Total
0
Share