دژەتیرۆر: سەرەداوی وردمان لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی دەستکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شارەکە ڕایگەیاند، سەرەداوی وردیان دەستکەوتووە و جەختیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک سلێمانی  و دەزگا ئەمنییەکانی بە لاڕێدا نابات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، “سەبارەت بە ڕووداوە نەخوازراوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شاری سلێمانی، پاڵپشت بە دۆکۆمێنت و زانیاریی تایبەت سەرەداوی وردمان دەربارەی ئەو ڕووداوانە دەستکەوتووە”.

دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی کە پاش یەکلاییکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەکان ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.

 

جەختدەکاتەوە، کە شاری سلێمانی هەمیشە وەک لانکەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە و دەڵێت، “هیچ پیلانگێڕییەک سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی بەلاڕێدا نابات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات . رزگار…
Total
0
Share