وێنە.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە چیای زاوا دوو کەس گیانیانلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری “تیۆتا کامری” لە چیای زاوا لە دهۆک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان ئەو دوو کەسەی گیانیانلەدەستداوە، دانیشتووی شاری دهۆک بوون.

ئەگەرچی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن چوونەتەسەر ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە شۆفێر و سەرنشینی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە گیانیانلەدەستداوە.

لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە دهۆک گیانیانلەدەستداوە، كە دوو کەسیان ئۆتۆمبێل لێیدابوون و دووکەسیشیان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە مردوون.

ڤیدیۆیەک لەکاتی ڕووداوەکەدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە چوار كەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووكردن دەستگیركراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر سلێمانی ئاماژەیە بۆ قوڵیی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان ئەنقەرە و هەولێر

رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و  وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جۆ بوچینۆ…
Total
0
Share