ئەردۆغان: پێویستە ماكرۆن پشكنین بۆ عەقڵی ئەنجام بدات

سەرۆككۆماری توركیا دژ بە هەڵوێستەكانی سەرۆكی فەڕەنسا لەبارەی پرسی ئیسلام و ئیسلامییەكانی ولاتەكەیەوە ڕایگەیاند، “پێویستە ماكرۆن پشكنین بۆ عەقڵی ئەنجام بدات”.

لەكاتی بەڕێوەچوونی بۆنەیەكی حزبەكەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەم وتی، “چی بە سەرۆكی دەوڵەتێك بڵێین كە لە ئازادی باوەڕ تێناگات؟، وە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنان موسوڵمانی وڵاتەكەی دەكات، پێش هەموو شت پێویستە بچێت پشكنین بۆ عەقڵی ئەنجام بدات”.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكردووە، “كێشەی ماكرۆن لەگەڵ ئیسلام و موسوڵمانان چییە؟، بەڕاستی پێویستی بە چارەسەی مێشك هەیە”.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانی پەیوەست بە هەڵوێستی سەرۆكی فەڕەنسا، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند، “پاش نزیكەی ساڵێكی دیكە هەڵبژاردن لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت ئەوكات چارەنوسی ماكرۆن دەبینین، پێموایە كۆتاییهاتنی دوور نییە، هیچ سودێكی بۆ فەڕەنسا نەبووە هەروەك چۆن سودی بۆ خۆشی نەبووە”.

بەمدواییانە پرسی باوەڕی ئاینی و وتەكانی بەرپرسانی وڵاتەكە لەوبارەیەوە، لەنێو شەقامی فەڕەنسی زۆرترین قسەی لەبارەوە دەكرێت، چوارشەممەی ڕابردووش ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا وتی، “وڵاتەكەم واز لە وێنە كاریكاتێرییەكان ناهێنێت”، ئەوەش موسوڵمانانی جیهانی توڕە كرد.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە سێ مانگدا زیانی 11 ملیار دۆلاری بە كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئەمریكا گەیاندووە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) حەبیب ڕکابەرە ئەمریکییەکەی بوراندەوە و وازهێنانی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share