ئینتەر میلان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بە داتا

یانەی ئینتەر میلان لەچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریدەکات.

ئەمشەو چوارشەممە، ئینتەر میلان لە جوسێپی میاتزا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات، هەردوو یانە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجامدەدەن.

بەپێی داتا مێژووییەکان، تاوەکو ئێستا دوو یانەکە 11 جار لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یەکدی یارییانکردووە، ڕیاڵ مەدرید پێنج بردنەوە  و ئینتەر میلان پێنج بردنەوەیان تۆمارکردووە، تەنها لە یەک یاریدا یەکسانبوون.

یانەی شاهانەی مەدرید 11 گۆڵی لەسەر گۆڵی ئینتەر تۆمارکردووە، لەبەرامبەردا ئینتەر 11 گۆڵی لە ڕیاڵ کردووە.

لەکۆی خول و پاڵەوانێتییەکان، دوو جەمسەری یارییەکەی ئەمشەو 17 یارییانکردووە، ڕیاڵ مەدرید هەشت بردنەوە، ئینتەر میلان حەوت بردنەوەی تۆمارکردووە و لە دوو یاریشدا یەکسانبوون.

بابەتی پێشتر

پێنج زانیاریی گرنگ لەبارەی یاریی نێوان لیڤەرپوڵ و میلانەوە

بابەتی دواتر

چاوەڕواننەکراو.. ئەڵمانیا لە خشتەی پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1دا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری عێراق دوورخرایەوە

بەبڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، زیلیکۆ پترۆڤیچ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ‏لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە…
Total
0
Share