(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێکی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیزی سویسری شکستیهێنا.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ شاری بێرن – سویسرا بووه‌ میوانی یانه‌ی یۆنگ بۆیز، ئه‌ستێره‌کانی سۆڵشایه‌ر توانیان له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاستێکی باش پێشکه‌شبکه‌ن، له‌ خوله‌کی 14 گۆڵی پێشه‌نگییان له‌ڕێگه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه‌ تۆمارکرد.

له‌ خوله‌کی 35 ئارۆن وان بیساکای به‌رگریکاری یونایتد به‌ کارتی سوور له‌ یاریگا کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و ته‌رازوی هێز پێچه‌وانه‌بووه‌وه‌‌، له‌ خوله‌کی 66 و 95 نیکۆلاس گامالو و جۆردان سایباتچووه‌وه‌ دوو گۆڵیان بۆ یانه‌ی خانه‌خوێ تۆمارکرد، یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات (1-2).

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی ئیشبیلیه‌ له‌ سانچێز پێزخوان میوانداریی ڕێدبول سالزبۆرگی نه‌مسایی کرد، یه‌کسانبوون به‌ ئه‌نجامی (1-1) باڵی به‌سه‌ر یارییه‌که‌دا کێشا.

گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی ئیشبیلیه‌ له‌خوله‌کی 42 به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن ئیڤان ڕاکیتیچ، گۆڵه‌که‌ی سالبۆرگ له‌ خوله‌کی 21 له‌لایه‌ن لوکا سوسیچ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ لێدانی سزا تۆمارکرا.

بابەتی پێشتر

دادگای سلێمانی: دۆسیەكەی دكتۆر میران محەمەد دانەخراوە

بابەتی دواتر

یۆنگ بۆیز 2-1 مانچسته‌ر یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share