چوارجار (نەخێر) .. بایرن میونشن تووشی کێشە بووە

یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ چوارجار پێشنیازی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی یان سۆمێر ڕەتکردووەتەوە.

دوای پێکان و نەشتەرگەریی مانوێل نۆیەر، یانەی بایرن میونشن لە ماوەی گواستنەوەکانی زستانەدا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێک دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “بێلد سپۆرت”، ئیدارەی “باڤاری” چوار ئۆفەری جیاوازی بۆ یان سۆمێری گۆڵپارێزی سویسری پێشکەشی مونشنگلادباخ کردووە، بەڵام ئیدارەی گلادباخ سەرجەم ئۆفەرەکانی ڕەتکردووەتەوە.

بەڕێوەبەری وەرزشیی گلادباخ بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن، ئۆلیڤەر کانی وتووە، “بە کەمتر لە هەشت ملیۆن قایل نابین.”

بایرن شەش ملیۆن و دووی زیادەی وەک پاداشت پێشکەش کردووە، بەڵام ئەم ئۆفەرە ڕەتکراوەتەوە، چونکە پاداشتەکان تایبەتبوون بە “چامپیۆنزلیگ”.

دوایین ئۆفەری بایرن بە بڕی هەشت ملیۆن ملیۆنێک زیادەی پاداشت بووە، دیسانەوە ڕەتکراوەتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوودا بایرن میونشن ئۆفەری پێنجەم پێشکەشبکات و گرێبەستەکە واژۆ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرایانکردووه‌،‌ یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی بیر له‌ دابڕینی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌.…

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن. له‌…
Total
0
Share