پڕۆژەیەك بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستمی کارەبای هەرێم جێبەجێدەكرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم گرێبەستی لەگەڵ دوو كۆمپانیا واژووكرد و بە فەرمی بەڕێوەبردنی سیستم و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا درایە كەرتی تایبەت.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، کەمال محەمەد وەزیری کارەبا گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی “سکادا” لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای “ستێر” و “کۆنترۆڵ ماتیک” واژووکرد.

پڕۆژەی سکادا بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستمی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بەکاردێت.

تێچووی پڕۆژەكە 37 ملیۆن و 982 هەزار دۆلارە و لە ماوەی 900 ڕۆژدا جێبەجێدەکرێت.

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، پێداگرە لەسەر گرنگیی ئەم پرۆژەیە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارەبای هەرێم، “ڕۆڵێکی گرنگی لە پێشخستن و کۆنترۆڵکردنی سیستمی کارەبای هەرێم هەیە”.

بابەتی پێشتر

بایرن ڕایدەگرێت؟ بەرشلۆنە 26 وەرزە دەستپێکی نەدۆڕاندووە

بابەتی دواتر

پوتین خۆی كەرەنتین كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share